کۆمیسیۆن ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بڵاودەکاتەوە

دەنگدەرێک لەکاتی دەنگدان، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: بڕیارە 20ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسیۆن 40 هەزار کارمەند بەگرێبەست دادەمەزرێنێت.

ڕاگەیەنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی ئەلیکترۆنی هەڵبژێردراون و ئەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە، ئێستا دەتوانن لە لیستی پەسەندکراوەکان بەدوای ناوەکانیاندا بگەڕێن.

زانیاریی زیاتر: ئەوانەی ناویان لە لیستی پەسەندکراوەکان دایە تەنها بۆ رۆژی هەڵبژاردن گرێبەستیان لەگەڵ دەکرێت، لە بەرامبەریشدا لەنێوان 150 بۆ 250 هەزار دینارییان وەک پاداشت پێدەدرێت.

بۆ دۆزینەوەی ناوەکەت کلیک لەم بەستەرە بکە: https://ihec.iq/names2024/

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: