بۆ یەکەمجار کوردێک لە ئۆڵۆمپیادی پاریس مەدالیای زێڕی بردەوە

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار کوردێک لە ئۆڵۆمپیادی پاریس مەدالیای زێڕی بردەوە

ئاڤا نیوز

لە پێشبڕکێی تایکواندۆی کێشی سەروو 80 کیلۆگرامیدا، یاریزانێکی کورد لە ئۆڵۆمپیادی 2024ی پاریس توانی مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئاریان سەلیمی، گەنجێکی کوردی تەمەن 20 ساڵە و خەڵکی شاری کرمانشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە  نوێنەرایەتیی ئێران بەشداریی ئۆڵۆمپیادی پاریسی کردووە، لە پێشبڕکێی تایکواندۆی کێشی سەروو 80 کیلۆگرامیدا توانی سەربکەوێت و مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.

لێدوانی فەرمی: ئاریان سەلیمی دەڵێت: "پلانم بۆ سێ یاریی ئۆڵۆمپیادی داهاتوو داناوە، هەنگاو بە هەنگاو یارییەکانی دیکە دەستپێدەکەم. دوایی یارییەکە هەست بە ئازاری زۆری جەستەم دەکەم، بەڵام گرینگ نییە، ئەوەی گرینگە کە مەدالیای زێڕ بۆ نەتەوەکەم بەدەستبهێنم. سوپاسگوزاری هەموو ئەوانەم لە گەیشتن بەم شانازییە هاوکارم بوون".

ئەوەی پێوستە بیزانیت: ئاریان لە خولەکەکانی کۆتاییدا توانی بەسەر یاریزانی بەریتانی (کادن کانینگهامیدا) بە ئەنجامی ٢ بە ١ سەربکەوێت و لە پێشبڕکێکەدا پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.


ئەمەش بزانە: ئاریان یەکەم کوردە بتوانێت مادالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد بەدەستبهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: