17 هەزار جگەرە و ڤەیپی ئەلیکترۆنی لەنێودەبرێن

شەیری بکە لە:
17 هەزار جگەرە و ڤەیپی ئەلیکترۆنی لەنێودەبرێن

دیمەنی  ژمارەیەک ڤەیپی ئەلیکترۆنی لە دووکانێکی فرۆشتنی کەلوپەلی نێرگەلە و توتنی جگەرە

ئاڤا نیوز 

 

دوای قەدەغەکردنی لە بازاڕەکان، دەست بەسەر ژمایەکەی زۆر لە جگەرە و ڤەیپی ئەلیکترۆنی دا گیراوە، بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا هەموویان لەنێو ببرێن.

 

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 01-01-2024 لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، داواکاریی گشتی بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی و جۆرەکانی دەرکرد، بڕایارەکەش هەر زوو چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری لیژنەی چاودێری بازرگانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لە چوار دووکاندا دەست بەسەر 17 هەزار جگەرە و ڤەیپی ئەلیکترۆنی و زیاتر لە حەوت هەزار تامی نێرگەلەدا گیراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 12-08-2024، بە ئامادەبوونی تیمێکی باڵای ئیداری و ئەمنی ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەرداگیراوە لەناودەبرێن.

 

ئەوەش بزانە: ئەو دووکانانەی کەلوپەلەکانیان تێداگیراوە دادەخرێن و خاوەنەکانیان بەڵێنامەیان پێ پڕدەکرێتەوە و دەدرێنە دادگە، ئەگەر پێشووتریش بەڵێننامەیان پڕکردبێتەوە ئەوا ڕێکاری جیاوازتریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: