لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرشێکی درۆنی کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا و هاوپەیمانان

شەیری بکە لە:
لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرشێکی درۆنی کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا و هاوپەیمانان

هێزێکی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

لە ڕۆژئاوای کوردستان بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان و ژمارەیەک سەرباز بەسووکی بریندار بوون.

وێنە گەورەکە: شەوی 9ی ئابی 2024 بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای ئەمریکا لە بنکەی ڕمێلان لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ کە دەکەوێتە باکووری سووریا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ژمارەیەک سەربازی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای ئەمریکا بە سووکی بریندار بوون.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئێران بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرش بکاتە سەر چەند بنکەیەکی سوپای ئەمریکا لە سووریا و ناوچەکە.

ئەوەی پێیوستە بیزانیت: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمە دووەمجارە هێرش بکرێتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و بەهۆیانەوە ژمارەیەک سەرباز بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: