ئێران بە هێرشکردنە سەر کەمپەینی ترەمپ تۆمەتبار دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئێران بە هێرشکردنە سەر کەمپەینی ترەمپ تۆمەتبار دەکرێت

ئاڵای ئێران و دۆناڵد ترەمپ

ئاڤا نیوز

کەمپەینی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئێران بە تێوەگلان لە هێرشی ئەلیکترۆنی و هەوڵدان بۆ چوونەناوەوەی پەیوەندییە ناوخۆییەکانی ئەم کەمپەینە تۆمەتبار دەکات.

وێنە گەورەکە: داننانی کەمپەینەکە دوای ئەوە هات کە ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هەژمارێکی نەناسراوەوە چەند پەیامێکی پێگەیشتووە کە زانیاریی تایبەت بە بەڵگەنامەکانی ناو کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپی تێدا بووە.

لێدوانی فەرمی: ستیڤن چونگ، گوتەبێژی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ ڕایگەیاند "ئێران دەزانێت ئەگەر ترەمپ ببێتەوە سەرۆک کۆتایی بە حکومەتە تیرۆریستییەکەیان دەهێنێت."

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمەتی دەستوەردانی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "ئێران هیچ ئامانج و ویستێکی بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا نییە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: