یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەمریکا: چەک بۆ ئیسرائیل مەنێرن

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەمریکا: چەک بۆ ئیسرائیل مەنێرن

ناوچەیەکی وێرانبووی غەززە. وێنە: جەزیرە

ئاڤا دیجیتاڵ

 

نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا داوا لە هاوپەیمانەکانی یەکێتییەکە دەکات، چەک بۆ ئیسرائیل نەنێرن، چونکە خەڵکێکی زۆر لە غەززە دەکوژێت.

 

وێنە گەورەکە: جۆزێف ئۆرێل، نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و فیلیپ لاتزارینی، بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی پەنابەرە فەڵەستینییەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەست و ڕەخنەیان لە بایدن و هاوپەیمانان گرت، داواشیان لێکردن چەک بۆ ئیسرائیل نەنێرن.

 

چی ڕوویدا؟ هەفتەی ڕابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "کردە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە ئەندازە بەدەرن". جۆزێف ئۆرێلیش وەڵامی دایەوە و گوتی: "ئەگەر پێتوایە خەڵکانێکی زۆر دەکوژرێن، چەکی کەمتر بۆ ئیسرائیل دابین بکەن تاوەکو ڕێگری لە کوژرانی ئەو هەموو خەڵکە بکەیت".

 

شەیری بکە لە: