حکومەتی عێراق: 90%ـی بەربەستەکانی بەردەم ڕێگای گەشەپێدان لابراون

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق: 90%ـی بەربەستەکانی بەردەم ڕێگای گەشەپێدان لابراون

نەخشەی نوێی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بە دەرەوەی شار و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبووندا تێدەپەڕێت و ئێستاش 90%ـی بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنی پڕۆژەکە تەواوکراون.

وێنە گەورەکە: ڕێگەى گەشەپێدان، پڕۆژەیەکی ئابووری، بازرگانی و گواستنەوەی عێراقە و بە 11 پارێزگادا تێدەپەڕێت، لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و لە پێشخابوور کۆتایی دێت. درێژییەکەى 1200 کیلۆمەترە و تێچووەکەی 17 ملیار دۆلار دەبێت، بڕیاریشە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە ساڵی 2028 تەواو ببێت.

لێدوانی فەرمی: یونس کەعبی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە بە ئاژانسی ڕەسمی عێراقی ڕاگەیاندووە، 10 پارێزگا نەخشەی بنەڕەتی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانیان پەسەندکردووە، ئێستا زەوییەکانی ئەو پڕۆژەیە دەکرێن بە موڵکی دەوڵەت و ئەوانەشی زیانمەند دەبن قەرەبوو دەکرێنەوە.

زانیاریی زیاتر: "دوای تەواوبوونی پرۆسەی تەرخانکردنی زەوی، قۆناغی دیزاینی پڕۆژەکە دەستپێدەکات و بانگهێشتی کۆمپانیاکانی جیهان دەکرێت بۆ ئەوەی لەو پڕۆژەیەدا دەستبەکاربن، لە هەموو قۆناغەکانیشدا بەوردەکارییەوە کار دەکەین و دەمانەوێت ڕێڕەوی ڕێگای گەشەپێدان بکەوێتە دەرەوەی شار و ناوچە چڕەکانی دانیشتووان".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: