وەزارەتى خوێندنى باڵا سکۆلەرشیپ لە کۆریاى باشوور ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتى خوێندنى باڵا سکۆلەرشیپ لە کۆریاى باشوور ڕادەگەیێنێت

دوو کچە خوێنداکاری زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاهەنگی دەرچوون وێنەیەکی سێڵفی دەگرن

ئاڤا نیوز

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند کورسیەکی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بواری جیاوازدا خوێندنى لە وڵاتى کۆریاى باشوور ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتى خوێندنى باڵا فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتەکەیان ئاگادار دەکاتەوە کە سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی کۆریای باشوور (KDI School)، چەند کورسییەکی خوێندنى ماستەر و دکتۆرای لە بوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتیى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) بۆ تەرخان کردوون.

زانیاریی زیاتر: هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیەکان دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ (https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000)، پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:

مەرجەکانی پێشکەشکار:

•⁠  ⁠دەبێت فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
•⁠  ⁠دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە. 
•⁠  ⁠دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و کۆنمرەی ماستەری لە (70)کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.
•⁠  ⁠ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. 
•⁠  ⁠دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ هەردوو بەرنامە پێشکەش بکات. (بۆ ماستەر پێویستە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بواردا بێت، بۆ دکتۆرا پێویستە ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
•⁠  ⁠کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
•⁠  ⁠کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکە.

تێبینی:

•⁠  ⁠هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنمایانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
•⁠  ⁠تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن. 
•⁠  ⁠دوا کات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی دیکە یا لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەکەی دیکە جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەشکردن بەوردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.

•⁠  ⁠دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بەمەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ