لە سنووری سۆران "جادووگەرێک" دەستگیر کرا

شەیری بکە لە:
لە سنووری سۆران "جادووگەرێک" دەستگیر کرا

"شێخ هاڕوون" لە بنکەی ئاسایش ڕاگیراوە

ئاڤا نیوز


ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند، کەسێکی فێڵباز دەستگیرکراوە کە لەڕێگەی جادوو فێڵی لە خەڵک کردووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند: دوای هەبوونی زانیاری لەسەر کەسێکی فێڵباز بە ناونیشانی (سحر و جادووی شێخ هاڕوون بەگرێنتی)، ناوبراو لە دەرەوەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕواندز بە ناوی جادوو و نووشتە دێتە سنوورەکە و فێڵ لە خەڵک دەکات.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: لەلایەن کارمەندانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕواندز دوای دانانی بەرنامەیەکی تۆکمەی چاودێریکردن، توانراوە کەسێک بە ناوی (ن. ع.س) دەستگیر بکرێت.

زانیاریی زیاتر: تۆمەتبار دانیناوە بەوەی کە خۆی وەک شێخ ناساندووە، ئەکاونتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سناپچات و تیکتۆک بە ناوی (شێخ هاڕوون )داناوە، ماوەی دوو ساڵە فێڵ لە خەڵک دەکات.

ئەمەش بزانە: شێخ هاڕوون  بەمەبەستی وەرگرتنی پارە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتان جادووی کردووە. هەروەها جادووکەرەکە فێڵی لە زۆر لە خەڵکی شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: