لە واست یارییەکی "شاری خەونەکان" دەکەوێتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
لە واست یارییەکی "شاری خەونەکان" دەکەوێتە خوارەوە

شاری خەونەکان لە پاریزگای واست. وێنە: میدیا عێراقییەکان

ئاڤا دیجیتاڵ

 

یەکێک لە یارییە خولاوەکانی "شاری خەونەکان" لە پارێزگای واست، کەوتەخوارەوە و 15 کەس برینداربوون؛ زۆرینەیان منداڵن.

 

لێدوانی فەرمی: "جۆرە یاریێکی خولانەوە لە شاری خەونەکان لە پارێزگای واست کەوتووەتە خوارەوە؛ 13 منداڵ و دوو ژن برینداربوون، برینی بەشێکیشیان سەختە". جەبار یاسری، بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای واست ئەمەی گوتووە.

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی ڕووداوەکەوە، پارێزگاری واست بڕیاری داخستنی شاری یارییەکەی داوە و لیژنەیەکیشی بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: