هاتوچۆی گەشتیاران لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران سنووردار دەکرێت

شەیری بکە لە:
هاتوچۆی گەشتیاران لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران سنووردار دەکرێت

ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران

ئاڤا نیوز

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە، تا دوو هەفتەی دیکە هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێلی کەسی و پاسی گەشتیاری بۆ ئێران و لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت.

وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ساڵە هەرێمی کوردستان بەفەرمی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی و بەو هۆیەوە ڕێکاری نوێ دەگیرێنەبەر.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی لە هەرێمی کوردستانەوە بە پاسی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی کەسی دەیانەوێت بچن بۆ ئێران و، ئەوانەشی لە ئێرانەوە دەیانەوێت بێنە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ هاتوچۆ ڕادەگیرێت.

زانیاریی زیاتر: دەروازەکە ڕایگەیاندووە، هاتوچۆ بەبێ ئۆتۆمبێل و بە پیادە لە دەروازەکە 24 کاتژمێر کراوەیە و ڕاناگیرێت.


هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ هاتنی ژمارەیەکی زۆری زیارەتکاران دەگەڕێتەوە.

باکگراوند: بڕیارە 11-8-2024 هاتنی زیارەتکاران لە ئێرانەوە دەست پێ بکات و 25-8 مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن دەست پێ بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: