سبەی تیروپشک بۆ کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەکرێت

شەیری بکە لە:
سبەی تیروپشک بۆ کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەکرێت

لۆگۆی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئاڤا نیوز  


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تیروپشک بۆ کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەکات.


وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، زۆربەی ڕێکارەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی تەواو کردووە، کە بڕیارە 20-10-2024 لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی کۆمیسیۆن، کاتژمێر (10:00)ی سبەی یەکشەممە 10-8-2024 لە شاری هەولێر، تیروپشکی تایبەت بە فەرمانبەرانی سەر سندووق (کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان) دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ تیروپشکی بۆ ناوی ئەو لیست و بەربژێرانە کرد، کە تازە ناویان لە کۆمیسیۆن تۆمار کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: