وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا خەمیس خەنجەر دەخاتە لیستی سزاکانەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا خەمیس خەنجەر دەخاتە لیستی سزاکانەوە

خەمیس خەنجەر سەرۆکی پارتی سیادە

ئاڤا نیوز  


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، خەمیس خەنجەر سەرۆکی پارتی سیادە دەخاتە لیستی ئەو کەسایەتی و قەوارانەی کە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا قەدەغەکراوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا "لە ڕێگەی نووسینگەی کۆنترۆڵی سەرمایە بیانییەکانەوە خەمیس فەرحان عەلی خەنجەر عیساوی کە لە فەلوجەی عێراق لەدایک بووە، خستووەتە لیستی سزای تاک و لایەنەکان کە ناسراوە بە لیستی SDN".


زانیاریی زیاتر: بەپێی بەڵگەنامەکە سزاکان بریتین لە "بلۆککردنی سەرمایە و قەدەغەکردنی مامەڵەی کۆمپانیا و تاکی ئەمریکی لەگەڵی، هاوکات بلۆککردنی هەر سەرمایەیەک لە ئەمریکا کە بۆ ئەو بگەڕێتەوە. لەگەڵ سنووردارکردنی توانای سوودمەندبوونیان لە سیستەمی دارایی ئەمریکا".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی سیادە لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشداری هەڵبژاردنی کرد و توانی 15 کورسی بەدەستبهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: