بانگەوازێک لە عەممار حەکیمەوە بۆ سوننەکان

شەیری بکە لە:
بانگەوازێک لە عەممار حەکیمەوە بۆ سوننەکان

عەممار حەکیم - وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە بانگەوازێکیدا بۆ سوننییەکان، داوای ڕێککەوتنیان لەسەر بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکات.


وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە 
بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی، محەممەد حەلبووسی لە سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە. لەو کاتەشەوە تا ئێستا سوننەکان نەیانتوانیوە جێگرەوەکەی دەستنیشان بکەن.


لێدوانی فەرمی: عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە میانی ڕێوەڕەسمێک لە بەغدا ڕایگەیاند: جێگای داخە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هێشتا بەتاڵە، بانگەوازەکانیش بەردەوامن بۆ براکانمان لەسەر پێویستیی یەکلاکردنەوەی بەربژێرێک بەبێ ناکۆکی و ململانێی ناوخۆیی.


زانیاریی زیاتر: لێرەوە بانگەواز بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات بەربژێری گونجاو بخەنە ڕوو، با بەرژەوەندیی باڵای وڵات بنچینەی کاری سیاسی هەر لایەنێک بێت بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان. عەممار حەكیم وای گوت.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: