سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەکرێت چی ڕوودەدات؟

شەیری بکە لە:
سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەکرێت چی ڕوودەدات؟

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

ئاڤا نیوز  


سبەی دوا وادەیە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت " ئەگەر سبەی کۆبوونەوە بەڕێوەنەچوو، دەچینە ڕێگەیەکی نادیارەوە".


وێنە گەورەکە: مانگێک لەبەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بوو کە پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن یەکلا بکەنەوە، سبەی دوا ڕۆژی ئەو وادەیەیە، هیچ یەکێک لە پۆستەکان یەکلا نەکراونەتەوە.


لێدوانی فەرمی: سەلوە ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی عەرەبی لە پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: تاوەکو ئێستا بەفەرمی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەن ئاگادار نەکراوینەتەوە و سبەی ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە لەبەردەم فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەن بوو بۆ ڕێککەوتن و یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگاکە.


چارەسەرەکان: ئەگەر هاتوو سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە بەڕێوەنەچوو، دەچینە ڕێگەیەکی نادیارەوە و ئەوکات دەبێت دەسەڵاتی جێبەجێکار ماوەیەکی دیکە بە فراکسیۆنەکان بدات، بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، هەروەها یەکێک لەو 16 ئەندامەی ئەنجوومەنیش ڕابسپێرێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی پارێزگای کەرکووک. سەلوە ئەحمەد وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان