ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەند لە قاچاخچێتی نەوتی خاو تێوەدەگلێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەند لە قاچاخچێتی نەوتی خاو تێوەدەگلێن

تانکەرێکی گواستنەوەی نەوت لە بەسڕە

ئاڤا نیوز  


دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیركردنی تۆڕێكی 10 كەسی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە كونكردنی بۆری نەوت و بە قاچاخبردنی لە پارێزگای بەسرە.


وێنە گەورەکە: گەندەڵی لە عێراق لە دوای ساڵی 2003ـەوە زۆربه‌ی دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ڕۆژانە چەندین بەرپرس و ئەفسەری پلە باڵا و فەرمانبەری ئاسایی لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی دەستگیر دەکرێن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: "مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەسرە تۆڕێکیان دەستگیرکرد کە ژمارەیەک لە ئەفسەران و کارمەندانیان تێدایە و لە قاچاخچێتی نەوتی خاو تێوەگلاون.


زانیاریی زیاتر: لەنێو دەستگیکراوەکاندا شارەزایەکی کونکردنی بۆری هەبووە، کە بەرپرس بووە لە کردەکانی کونکردن لە پێنج ناوچەی پارێزگای بەسرە. هاوکات دەستیش گیراوە بەسەر ژمارەیەک تانکەر لەکاتی بارکردنی نەوتدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: