ئیسرائیل 100 کەس لە قوتابخانەیەکی غەززە دەکوژێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل 100 کەس لە قوتابخانەیەکی غەززە دەکوژێت

دیمەنی بۆردوومانێکی غەززە- عەرەبییە

ئاڤا نیوز


بە هۆی هێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری غەززە، نزیکەی 100 فەلەستینی کوژران کە زۆربەیان ژن و منداڵن.


لێدوانی فەرمی: مەحموود بەسەل، وتەبێژی ئاژانسی بەرگریی مەدەنیی غەززە ڕایگەیاند:"ئاماری مردن ئێستا لە نێوان 90 بۆ 100 کەسە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. مووشەکەکانی ئیسرائیل ئەو قوتابخانەیەیان کردە ئامانج کە پەناگەی ئاوارە فەلەستینییەکان بوو."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش چەند جارێکی دیکە ئیسرائیل شوێنی مانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکانی بۆردومان کردووە.


لە لایەکی دیکەوە: ئیسرائیل رایگەیاندووە ئامادەیە شاندی دانوستانکار بۆ گفتوگۆکانی ئاگربەست بنێرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: