دەزگای ئاسایش: ڕووداوەكەی قەرەداغ تیرۆریستییە

شەیری بکە لە:
دەزگای ئاسایش: ڕووداوەكەی قەرەداغ تیرۆریستییە

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، ڕایدەگەیێنێت "لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ڕووداوەكەی قەرەداغ تیرۆریستی بووە".


چیرۆكی سەرەكی:ئێوارەی دوێنێ، چەند چەكدارێك كە سەرقاڵی دەرهێنانی شوێنەوار بوون، تەقەیان لە مەفرەزەیەكی ئاسایش كردووە و دوو كارمەندیان شەهید کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووداوەكە، عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چەند كەسێكی چەكدار سەرقاڵی هەڵكۆڵین و بردنی شوێنەواری نەرامسین بوونە لە قەرەداغ، بەڵام مەفرەزەیەكی ئاسایش بۆ چاودێری پاراستنی شوێنە شوێنەوارییەكان لەو ناوەبوون، تەقەیان لێكراوە و دوو كارمەندی ئاسایش شەهید بوون.


لە لایەكی دیكەوە: دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند:" پاش گەیشتنی هێزەکانمان بە شوێنی ڕووداوەکەی دوێنێی ناوچەی( قەرەداغ ) بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردکرا بەهەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، بەڵگەو زانیاریی سەرەتایی لەسەر ڕووداوەکە دەستکەوت ".


زانیاریی زیاتر:" لە ئەنجامدا دەرکەوت کردەوەیەکی تیرۆریستییە و ئەنجامدەرانی سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)ن". دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان وا دەڵێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: