پارێزگاری هەولێر لە تەندروستی باوكی سێ شەهیدی گوندی خدرجیجە دەپرسێتەوە

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر لە تەندروستی باوكی سێ شەهیدی گوندی خدرجیجە دەپرسێتەوە

مام ئیسماعیل و پارێزگاری هەولێر

ئاڤا نیوز


 پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی سەرۆکوەزیران بارزانی، لە تەندروستی مام ئیسماعیل کە باوکی سێ شەهیدی گوندی خدرجیجەیە، پرسییەوە.


چیرۆكی سەرەكی: لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی 2021، داعش پەلاماری گوندی خدرجیەیان لە سنووری قەزای مەخموور و لە بناری چیای قەرەچووغ دا، لە ئەنجامدا 13 کەس لە هاووڵاتیانی گوندەکە و پێشمەرگە و لە نێویشیاندا سێ کوڕی مام ئیسماعیل شەهیدبوون.


لێدوانی فەرمی: ئەمشەو 8-9-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر داوای سەرۆکوەزیران بارزانی، سەردانی مام ئیسماعیل کرد لە نەخۆشخانە و سڵاو و رێزی سەرۆکوەزیرانی گەیاندە ناوبراو و ماڵباتی شەهید و تەواوی ئامادەیی سەرۆکوەزیرانیشی بۆ چارەسەری پێویست نیشاندا.


لە لایەکی دیکەوە:مام ئیسماعیل سوپاسی سەرۆکوەزیران بارزانی کرد و هەڵوێست و وەفای بەرز نرخاند.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ