لەبەغدا لەسەر ڕووبەری هەشت دۆنم زەوی ماددەی هۆشبەر دەچێنرێت

شەیری بکە لە:
لەبەغدا لەسەر ڕووبەری هەشت دۆنم زەوی ماددەی هۆشبەر دەچێنرێت

وێنەی ڕووەکی داتوورا

ئاڤا نیوز 


لە قەزای مەدائین لە بەغدای پایتەختی عێراق، دەستبەسەر كێڵگەیەكی هەشت دۆنمیدا گیرا  کە ماددەی هۆشبەری تێدا چێنرابوو.


وێنە گەورەکە: عێراق بووەتە شوێنی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و چەندین تۆڕی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی کاری کڕین و فرۆشتن بەو ماددانەوە دەکەن.


لێدوانی فەرمی: ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەستەی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند: لە ناوچەی ئەللاج لە قەزای مەدائین لە بەغدا، ڕووەکی داتوورا دۆزراوەتەوە كە لەسەر ڕووبەری هەشت دۆنم چێنرابوو و دەستی بەسەردا گیرا و بەپێی ڕاپۆرتی دادگە لەناوبرا.  


ئەوەی پێیویستە بیزانیت: ئەم ڕووەکە وەک دەرمان لە عێراق بەکاردێت و ناوەکەی داتورەیە و پڕە لە دانەوێڵەی ماددە هۆشبەرەکان.


باکگراوند: لە هەشت مانگی ئەمساڵدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق 140 سزای لەسێدارەدان و 500 سزای هەتاهەتایی بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان دەرکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: