وەزارەتی ناوخۆ دەنگۆیەک لەبارەی ئاوارەکانی شنگال ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆ دەنگۆیەک لەبارەی ئاوارەکانی شنگال ڕەتدەکاتەوە

كەمپی شاریا لە دهۆك- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، کە باس لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی کەمپێکی ئیدارەی زاخۆ بۆ شنگال و دەکات و دەڵێت "کەمپەکان شوێنی خەڵکی سڤیل و لێقەوماون و بە باشی پارێزراون".


وێنە گەورەکە: بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە گوایە ئێزدییەکانی کەمپێک لە زاخۆ بەهۆی هەبوونی ترس کەمپەکە جێ دێڵن و دەگەڕێنەوە شنگال بەهۆی لێدوانێکی کەسایەتیەکی دیاری ئێزدییەکان کە موسڵمانانی نیگەران کرد، حکومەتی هەرێمیش ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە سەرجەم ئەو هەواڵە نادروست و دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە دژ بە بنەماکانی ڕاست و دروستی گواستنەوەی زانیارییە لە کاری ڕۆژنامەوانی.


زانیاریی زیاتر: لە هەمان کاتیش دا سەرجەم دانیشتووانی کەمپەکان دڵنیا دەکەینەوە، هەرێمی کوردستان هەمیشە وەکو لانکەی پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵ کردن دەمێنێتەوە و ئامێزی گەورەی بۆ ئاوارەکان بە کراوەیی دەهێڵێتەوە تا ئەو کاتەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان