سەرۆکی دەزگای مین: عێراق نەخشەی مینڕێژکردنی سنوورەکانمان پێنادات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی دەزگای مین: عێراق نەخشەی مینڕێژکردنی سنوورەکانمان پێنادات

میینهەڵگرەوەیەک کێڵگەیەکی مین پاک دەکاتەوە- وێنە: دەزگای مین

ئاڤا نیوز  


دوای کۆتایهاتنی شەڕی عێراق و ئێران، ڕووبەرێکی بەرفراوانی خاکی هەرێمی کوردستان مینڕێژکرا، سەرۆکی دەزگای مین دەڵێت "داوای نەخشەی مینڕێژکردنمان لە وەزارەتی بەرگریی عێراق کردووە، وەڵاممان نادەنەوە".


وێنە گەورەکە: دوێنێ یادی 36 ساڵەی کۆتایهاتنی شەڕی عێراق و ئێران بوو، هێشتا ڕووبەرێکی بەرفراوانی هەرێمی کوردستان كە لەلایەن ڕژێمی ئەو کاتەی عێراق مینڕێژ کراوە و پاکنەکراوەتەوە.


لێدوانی فەرمی: جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: چەند ساڵە نوسراوی فەرمیمان بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق کردووە و داوای نەخشەی چاندنی مینەکانی باشووری کوردستانیان لێ دەکەین، بەڵام وەڵاممان نادەنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 776 کیلۆمەتر چوارگۆشە بە مین چێنراوە، 576ی پاککراوەتەوە و 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە هێشتا پاکنەکراوەتەوە، لەدوای ڕاپەڕینی 1991 تا ئێستا 13 هەزار و 580 کەس بەهۆی مین بوونەتە قوربانی.


ئەمەش بزانە: قەزاكانی پێنجوێن و چۆمان و ئامێدی لە هەرێمی كوردستان زۆرترین مینیان لێ چێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: