لویس ساکۆ: کریستیان و کەمینەکان متمانەیان بە ئایندەی عێراق نییە

شەیری بکە لە:
لویس ساکۆ: کریستیان و کەمینەکان متمانەیان بە ئایندەی عێراق نییە

لویس ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان

ئاڤا نیوز 


سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، پێیوایە سەرجەم کەمینەکانی عێراق لەوانەش کریستیانەکان "متمانەیان بە ئایندە"ی عێراق نییە و ئەو وڵاتە جێدێڵن.


وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕ و نائارامی لە عێراق بەشێك لە پێكهاتەكان ئاوارەبوون و بەشێكیشیان لە هەرێمی كوردستان دەژین.


لێدوانی فەرمی: لویس ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان بە "ڤاتیکان نیوز"ی گوتووە: خەڵک متمانەیەکی کەمیان بە داهاتوو هەیە لە عێراق، هەمووان دەپرسن کەی دواجار دەوڵەتێکی مۆدێرن و دیموکراسی و مەدەنیمان دەبێت کە هەمووان بتوانن هاوڵاتی بن و ماف و ئەرکی یەکسانیان هەبێت؟


زانیاریی زیاتر: لویس ساکۆ گوتیشی: بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی عێراق جێدێڵن نەک تەنیا کریستیانەکان، منیش بەردەوام ئامۆژگارییان دەکەم کە ئارام بگرن، کریستیان و ئێزدییەکان لە دەشتی نەینەوا هەست بە ترس دەکەن و دەبێت گۆڕانکاری لە عەقڵیەتی جەنگ و تۆڵەسەندنەوە بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: