مونا قەهوەچی: پاراستنی یەكپارچەیی هەرێمی كوردستان ئەركی هەموومانە

شەیری بکە لە:
مونا قەهوەچی: پاراستنی یەكپارچەیی هەرێمی كوردستان ئەركی هەموومانە

مونا قەهوەچی- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز  


مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان ڕایدەگەیێنێت، پاراستنی پەكپارچەیی هەرێمی كوردستان ئەركی هەموو لایەكە.


وێنە گەورەكە: توركمان یەكێكە لە پێكهاتە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا مافەكانیان پارێزراوە و بەشدارن لە پرۆسەی سیاسی، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش پارتە توركمانییەكان كێبڕكێ لەسەر دوو كورسیی كۆتای پەرلەمان دەكەن.


لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان بە ئاڤا نیوزی گوت: هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی سەرجەم شەهیدانە بەتەواوی پێکهاتەکانەوە، پاراستنی یەکپارچەیی ئەم هەرێمە دەستورییە لە ئەستۆی هەموو لایەكە.


زانیاریی زیاتر: نابێت قەوارەی دەستووری و یاسایی هەرێمی کوردستان بخرێتە نێو گەمە سیاسییەکان، هیچ کەسێک دەسەڵاتی ئەوەی نییە دابەشبوونی شارەکان بکاتە بەرنامەی سیاسی و بانگەوازی بۆ بکات. مونا قەهوەچی وادەڵێ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان