سبەی كۆمیسیۆن ژمارە بە حیزب و بەربژێرە نوێیەكانی هەڵبژاردن دەدات

شەیری بکە لە:
سبەی كۆمیسیۆن ژمارە بە حیزب و بەربژێرە نوێیەكانی هەڵبژاردن دەدات

لۆگۆی کۆمیسیۆن و بینای پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز


كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سبەی تیروپشك دەكات بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حیزب و بەربژێرە نوێیەكانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.


وێنە گەورەكە: كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تائێستا زۆربەی ڕێكارەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی تەواوكردووە، كە بریارە لە 20-10-2024 لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.


لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: رۆژی شەممە  10-8-2024  لە هەولێر، تیروپشكێكی تایبەت بۆ پێدانی ژمارە بەو هاوپەیمانی و حیزب و  بەربژێرانە دەكەین كە لە پرۆژەی تیروپشكی پێشوودا ژمارەیان وەرنەگرتووە.


زانیاریی زیاتر:"ئەم تیروپشكە تەواوكەری تیروپشكەكەی پێشووە و لەژمارە 170 ـەوە دەستپێدەكات، ئەو بەربژێرانەش دەگرێتەوە كە لە لیستی هەڵبژاردنی گشتییەوە گواسترانەوە بۆ پشكی كۆتای پێكهاتەكان و ژمارەی نوێیان پێدەدرێت". جومانە غەلای وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: