هاتووچۆی هەڵەبجە هۆشداری بە شۆفێران دەدات

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەڵەبجە هۆشداری بە شۆفێران دەدات

ئۆتۆمبێلێکی بێ ژمارە لە هەڵەبجە

ئاڤا نیوز 


ئەو شۆفێرانەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان لێ دەکەنەوە، بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەوی تۆمار نەکرێن بە تووندی سزا دەدرێن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند: هەندێ حاڵەت لە سنوورەکەمان پەیدا بووە کە شۆفێر تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەوی تۆمار نەکرێن، هەر شوفێرێک لەو حاڵەتەدا بگیرێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و سزایەکی تووندی دارایی دەدرێت.


زانیاریی زیاتر: خۆتان لەو جۆرە سەرپێچییە بەدوور بگرن، چونکە ئەگەر نەکەونە بەر چاوی ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ، هەزاران هاووڵاتی بەرپرس و هاوکار هەن کە وێنە و ڤیدیۆتان دەگرن و بۆ ئێمەی دەنێرن. هاتوچۆی هەڵەبجە وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: