قەزای پێنجوێن نزیکەی 20 ساڵە مۆلیدەی تێدا بەکار نەهاتووە

شەیری بکە لە:
قەزای پێنجوێن نزیکەی 20 ساڵە مۆلیدەی تێدا بەکار نەهاتووە

دیمەنێکی قەزای پێنجوێن

ئاڤا نیوز


قەزای پێنجوێن نزیکەی 20 ساڵە مۆلیدەی تێدا بەکار نەهاتووە، بەهۆی ئەوەی كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە.


وێنە گەورەکە: لەساڵی 2006 ەوە قەزای پێنجوێن کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، بەهۆی ئەوەی بڕی بەکارهێنانیان دیاریکراوەو جۆزەی 16ئەمپێرییان بۆ هەموو ماڵەکان داناوە.


لێدوانی فەرمی: هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بەئاڤانیوزی ڕاگەیاند:" هەتا ساڵی 2014 بەهۆی گرێبەستی نێوان حکومەتی عێراق و ئێرانەوە، بڕی 20 مێگاوات کارەبا دابین دەکرا، بەڵام لەوکاتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینی دەکات و بڕەکەشی زیاترە لە 30 مێگاوات.


زانیاریی زیاتر: پێنجوێن ناوچەیەکی سنوورییەو هێڵی گەرمی بازرگانی و گەشتیارییە لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: