سەرۆکوەزیران بارزانی: چوار هەنگاو بۆ پێشکەوتنی ناوچەکە گرنگن

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی: چوار هەنگاو بۆ پێشکەوتنی ناوچەکە گرنگن

سەرۆکوەزیران بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی

ئاڤا نیوز

 سەرۆکوەزیران بارزانی لە لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی گوتارێکی پێشکەشکرد، بەشێکی تایبەت بوو بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ڕایگەیاند "لە سەرانسەری ناوچەکەمان خواست و ئیرادەیەک بۆ پێشکەوتن هەیە" چوار هەنگاویشی وەک چارەسەر ڕاگەیاند.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەتایبەت دوای سەرهەڵدانی جەنگ لە غەززە لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیەکان، کاریگەری ئەو جەنگەش گەیشتووەتە عێراق و چەندجارێک بە درۆن و مووشەک هێرشکراوەتە سەر هەولێر.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: لە میانەی گفتوگۆکانم لەگەڵ خاوەن بڕیارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوە، درکم بە بوونی خواستێک بۆ ڕزگاربوون لە نەهامەتییە هاوبەشەکانی ڕابردوومان کردووە، لە سەرانسەری ناوچەکەمان خواست و ئیرادەیەک بۆ پێشکەوتن هەیە، درکیش بەوە کراوە، گۆڕانکاری نەک تەنیا پێویستە، بەڵکوو زەرورەتێکی حەتمیە.


چارەسەر: چوار هەنگاو بۆ ئەو پێشکەوتنە هەن، ئەوانیش: سەقامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشکەوتنی ئابووریی و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانە، گومانی تێدا نییە ژمارەیەک بابەتی جیۆسیاسی لە ناوچەکەمان بۆ ماوەیەکی زۆر دوورو
درێژ خراونەتە ناو سەبەتەی کێشەکانەوە، بەڵام بۆچی پشتگوێیان دەخەین؟ هەبوونی بووێری بۆ بڕیاردان لەکاتی بوونی کێشەدا هەنگاوی یەکەمە بەرەوە چارەسەرکردنی خودی کێشەکە.


 

 

 

 

 

شەیری بکە لە: