زیاتر لە 10 هەزار پارێزەر و ڕۆژنامەنووس داوای زەوی دەکەن

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 10 هەزار پارێزەر و ڕۆژنامەنووس داوای زەوی دەکەن

دیمەنێک لە شاری هەولێر

ئاڤا نیوز


سەندیکاکانی پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان بەفەرمی داوایان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی ئەندامانیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بن.


وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆری پارێزەر و ڕۆژنامەنووسان فەرمانبەری حکومی نین، بەمەش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نابن، لە لایەن سەندیکانیانەوە هەوڵ بۆ سوودمەند بوونیان دەدرێت.


لێدوانی فەرمی: بەختیار حەیدەر، نەقیبی سەندیکای پارێزەران بە ئاڤا نیوزی گوت: "زیاتر لە 8 هەزار و 500 پارێزەر هەن کە کاردەکەن و فەرمانبەری حکومی نین، نووسراومان کردووە بۆ ئەوەی لە پڕۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند ببن."


لە لایەکی دیکەوە: ئازاد حەمە ئەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بە ئاڤا نیوزی گوت:" "دوو هەزار ئەندامی کارا لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراون، نووسراویان بۆ دەکەین تاوەکو لە پڕۆسەکە جێگەیان بۆ بكرێتەوە و زەوی وەربگرن".


زانیاریی زیاتر: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەو ڕێنماییانە بڵاودەکاتەوە، کە پێویستە پارێزەر و ڕۆژنامەنووسان بۆ وەرگرتنی زەوی جێبەجێی بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان