ژاپۆن: نابێت كارەساتی ئێزدییەكان لە هیچ شوێنێك دووبارە بێتەوە

شەیری بکە لە:
ژاپۆن: نابێت كارەساتی ئێزدییەكان لە هیچ شوێنێك دووبارە بێتەوە

نوێنەری ژاپۆن لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بۆ تاوتوێکردنی هەڕەشەکانی داعش، لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکات.


وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێکی ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێستای داعش خوێنرایەوە. تیایدا سەرنج لەسەر هەوڵەکانی ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ پاڵپشتیکردنی دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییە بەردەوامەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەنەکە ڕاپۆرتەکەیان تاوتوێ کرد و قسەیان لە سەر هەڕەشەکانی داعش کرد. ئەوان کۆک بوون لە سەر ئەوەی کە هەڕەشەکانی داعش، قاعیدە، بۆکۆحەرام و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوەڕاستی ئاسیا و ئەفریقا بەردەوامن.


ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: نوێنەرانی چەند وڵاتێک، لەوانە ژاپۆن و بەریتانیا، باسیان لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی داعش بەرامبەر بە ئێزدییەکان کرد،  نوێنەری ژاپۆن گوتی "نابێت ئەو كارەساتەی بەسەر ئێزدییەكان هات لە هیچ شوێنێكی دیكە دووبارە بێتەوە".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: