وردەكاری شه‌ڕی نێوان هه‌سه‌ده‌ و هۆزە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات

شەیری بکە لە:
وردەكاری شه‌ڕی نێوان هه‌سه‌ده‌ و هۆزە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات

بەشێک لە چەکدارانی هۆزە عەرەبەکان لە دێرەزوور

ئاڤا نیوز


بەهۆی شەڕی نێوان هۆزە عەرەبەكان و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات، 18 كەس بوونەتە قوربانی.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە، "هۆزه‌ عەرەبەکان" هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات لە دێرەزوور، له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س کوژران و 15ـی دیکەش برینداربوون.


ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ، کۆمەڵێک چەکداری هێزه‌ عه‌ره‌به‌كان و لایەنگرانی ئێران، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سووریا لە ڕۆژئاوای ڕووباری فوڕاتەوە بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە شارۆچکەی زوبیان لە  دێرەزوور کردە ئامانج .


لە لایەکی دیکەوە: هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گروپێك له‌ هێزەکانی ڕژێم و چه‌كدارانی پاراستنی نیشتمانی بە دۆشكه‌ و هاوەن هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانمان له‌كه‌ناری ڕووباری فوڕات له‌ده‌ڤه‌ری دێرەزور، هیزه‌كانمان توانیان ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه‌ و تێكیان بشكێنن.


زانیاریی به‌ده‌ستهاتوو: "ئیدارەی خۆسەری روژئاوای كوردستان" قەدەغەی هاتووچۆی لەو ناوچانه‌ تا كاتێكی نادیار ڕاگه‌یاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: