ئەمریكا: پێویستە عێراق لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی عەین ئەسەد بكات

شەیری بکە لە:
ئەمریكا: پێویستە عێراق لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی عەین ئەسەد بكات

بنکەی عەین ئەسەد کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر هێرشی کرایەسەر

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی عێراق لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی بنكەی عەین ئەسەد بكات.


وێنە گەورەكە: شەوی 5-8-2024، بە مووشەك، هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، كە بەشێک لە ڕاوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێیدان و بەهۆیەوە پێنج سەرباز برینداربوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماتیۆ میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:"پێویستە عێراق ڕێگریی لە هێرشکردنە سەر سەربازانی ئەمریکا لە خاكی وڵاتەكەیدا بكات و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکات کە بەرپرسیارن".


زانیاریی  زیاتر: "لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پێویست، حكومەتی عێراق پێی گوتووین چەند گومانلێكراوێك لەسەر ڕووداوەكە دەستگیركراون".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ