لە حەلەب تەقینەوەیەک ڕوویدا

شەیری بکە لە:
لە حەلەب تەقینەوەیەک ڕوویدا

دیمەنی دوای تەقینەوەکە- وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز

 

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی عەزاز لە حەلەب تەقییەوە و بەهۆیەوە نۆ كەس كوژران و بەپێی زانیارییەكانیش بریندار هەیە.

 

وێنە گەورەكە: لە ناوچەی عەزاز لە پارێزگای حەلەبی سووریا، چەندین گرووپی چەكداری هەن، حكومەتی بەشار ئەسەد داوای لە هێزەكانی توركیا كردووە، ناوچەكە چۆڵ بكەن و هەریەكە لە سووریا و توركیا و هێزە كوردییەكانیش لە ناوچەكەدا بازگەیان هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكەوە لە عەزاز كە لە بازگەیەكی پۆلیسدا بووە 25 كەس كوژران و برینداربوون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەكی پزیشكی بە ئاژانسی فڕانس پرێسی گوتووە: بەهۆی تەقینەوەكەوە نۆ كوژراو و 20 بریندار هەن، لە نێو كوژراوەكانیشدا پێنجیان سەر بە گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیان و چواریان سڤیلن.

 

زانیاریی زیاتر: تەقینەوەكە بەهۆی بارهەڵگرێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ڕووداوەكە ڕانەگەیاندووە. ئەمەش بەپێی هەواڵەكەی فرانس پرێس

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: