قاسم شەشۆ: دەستکاری قسەکانم کراوە و بەشێکی بڕاوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


فەرماندەی پاراستنی هێزی ئێزیدخان ڕەتیدەکاتەوە بێڕێزی بە ئاینی ئیسلام کردبێت، ئاماژە بەوەش دەکات " دەستکاری قسەکانی کراوە".


وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێی ئەم مانگە و لە مەڕاسیمی یادکردنەوەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، قاسم شەشۆ فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال چەند قسەیەکی لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام کردبوو، ئەمەش ناڕەزایەتی لێكەوتەوە.


لێدوانی فەرمی: قاسم شەشۆ، فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڕادیۆی ئاڤا بەهدینان گوتی: " ڕێزم بۆ هەموو ئاینێک هەیە و باسی هیچ ئاینێکم نەکردووە، گوتم تاوەکو ئەو تووندڕەوانەی بە ناوی ئیسلام و محەممەد و ئەو ناوانە لەخۆ دەنێن کە موسڵمان و ئیسلام نین هەبن، فەرمان لەسەر ئێزدیەکان بەردەوام دەبن".


زانیاریی زیاتر: "ئەوانەی ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەوە دەستکاری دەنگی منیان کردووە و بەشێک لە قسەکانم بڕاون، من مەبەستم لە قسەکانم داعش و هاوبیرەکانی و تووندڕەوەکانە کە ئەو کارەساتەیان بەسەر هێناین، ئێمە لەبیرمانە و دەزانین خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوکارییان کردووین و کەمتەرخەمییان نەکردووە". قاسم شەشۆ وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: