ڕێككەوتنێكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرا دەكرێت

شەیری بکە لە:
ڕێككەوتنێكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرا دەكرێت

پەرلەمانی عێراق- وێنە:ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  


سەرکردەیەکی پارتەکەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان عێراق، پێداگریی لەسەر وەگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەكات، ئاماژە بە ڕێککەوتنێک دەدات بۆ بەربژێرکردنی ناوێکی ناوێ بۆ پۆستەکە.


وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لە سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە. لەو کاتەشەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکییان، نەیانتوانیوە کەسێک وەک  جێگرەوەی هەڵبژێرن.


لێدوانی فەرمی: عەلی عیساوی، سەرکردە لە پارتی تەقەدوم بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو کۆبوونەوەیەی بە ئامادەبوونی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دوو حیزبە کوردییەکە کرا، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سەرۆکی پەرلەمان و لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی پەیڕەوی ناوخۆ، کە ڕێگە بەوە دەدات بەربژێری نوێ بێنە نێو کێبڕکێیەکە.


زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا هیچ ناوێکی نوێ پێشنیاز نەکراوە، دۆخەکە بەو ئاراستەیە دەڕوات سەرلەنوێ دەرگای خۆ بەربژێرکردن بکرێتەوە، پارتی تەقەدوم وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە مافی خۆمان دەزانین. عەلی عیساوی وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: