دوای سێ کاتژمێری دیکە ئاوی ئیفراز سێی هەولێر بەردەدرێتەوە

شەیری بکە لە:
چاککردنەوەی بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر - وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی

چاککردنەوەی بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر - وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی

ئاڤا نیوز 

 

کارکردن لە بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە دوای سێ کاتژمێری دیکە ئاو بەربدرێتەوە و دوای چەند کاتژمێری دواتر ئاو دەگەڕێتەوە ماڵەکان.

 

وێنە گەورەکە: لە 32 کاتژمێری ڕابردوودا ئاوی ئیفراز سێ ڕاگیرا، ئەمەش بۆ زیادکردنی بڕی ئەو ئاوەی دەدرێت بە گەڕەکەکان، بەهۆیەوە ژمارەیەک گەڕەک بێ ئاوبوون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە سێ تاوەکو چوار کاتژمێری دیکە ئاوی ئیفراز بەربدرێتەوە، بەمەش کێشەی کەمئاوی بەشێک لە گەڕەکەکان چارەسەر دەبن.

 

زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا تەنیا گرفتی گرێدانی بۆڕییەکانی ئاوی ئیفراز ماوە، ئەوەش لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەر دەکرێت. ڕزگار کۆچەر وادەڵێت.

شەیری بکە لە: