ڕۆژانە نزیکەی 600 تۆن خۆراک لە هەولێر بەفیڕۆ دەچێت

شەیری بکە لە:
ڕۆژانە نزیکەی 600 تۆن خۆراک لە هەولێر بەفیڕۆ دەچێت

ئاڤا نیوز

ڕۆژانە نزیکەی 600 تۆن خۆراک لە هەولێر و دەوروبەری بەفیڕۆ دەچێت، زۆربەی ئەو خۆراکە بەفیڕۆچووانەش لە چێشتخانەکانن.

وێنە گەورەکە: یەکێک لەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ئابووری هەرێمی کوردستان بووەتەوە بەفیڕۆدانی خۆراکە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی چاودێرییەک بەسەر چێشتخانەکان و شوێنە گشتییەکان.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: "بەشێوەیەکی گشتی لە هەولێر و دەوروبەری ڕۆژانە نزیکەی 600 تۆن خۆراک بەفیڕۆ دەچێت". ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەی هەولێر ئەم زانیارییەی بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاست کردەوە.

لێدوانی فەرمی: شوکر عەزیز، جێگری سەرۆکی لقی هەولێری دەستەی هۆتێل و چێشتخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی، "بەهۆی زیادەڕەویی خاوەن چێشتخانەکان لە 50 - 60%ی خۆراک لە چێشتخانەکان بەفیڕۆ دەچێت".

پێدراوە ڕاستەکە: تاوەکو ئێستا هیچ لیژنەیەکی چاودێری بۆ چێشتخانەکان نییە و هیچ شوێنێکیش بەهۆی بەفیڕۆدانی خۆراک سزانەدراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان