ئەمڕۆ ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دەگاتەوە ماڵان

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دەگاتەوە ماڵان

پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دەگاتەوە ماڵان و لەمەودوا ڕۆژانە 60 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە زیاد دەبێت.

 

وێنە گەورەكە: بەهۆی شكانی بۆری و چاكسازیكردن لە پڕۆژەكە، ماوەی دوو ڕۆژە ئاوی ئیفراز سێی هەولێر كە ئاوی نزیكەی 40%ـی گەڕەكەكانی هەولێر دابین دەكات، گیراوەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەستپێبکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ بەردەوامە و پێشبینی دەكەین كاتژمێر 11ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ كارەكانی بە كۆتا بێن و ئاوەكە بكرێتەوە.

 

خاڵی ئەرێنی: بەم چاكسازییە لە پڕۆژەكە لە ڕۆژێکدا (60 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە) بۆ شاری هەولێر زیاد دەکات.

شەیری بکە لە: