حکومەتی عێراق کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دادەخات

شەیری بکە لە:
کەمپی چەمشکۆی کوردانی ئێزیدی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ - وێنە: AA

کەمپی چەمشکۆی کوردانی ئێزیدی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ - وێنە: AA

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو 30 تەمموزی ئەمساڵ سەرجەم کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات، بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە پارێزگاکانی خۆیان. 


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: حکومەتی عێراق سێ بژاردەی خستووەتە بەردەم ئاوارەکان کە بریتین لە:-

• گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان
• مانەوە لەو شوێنەی کە ئێستا تێیدا دەژین
• چوون بۆ پارێزگایەکی دیکە، ئەو کاتە بە گەڕاوە هەژمار دەکرێن

 

لێدوانی فەرمی: عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: هەر ئاوارەیەک بگەڕێتەوە لە هاوکارییەکان سوودمەند دەبێت، وەکو هاوکاری دارایی و دابینکردنی پێداویستییەکانی نێوماڵ، هەروەها بڕیارە تاوەکو 30 تەمموزی ئەمساڵ سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابخرێن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 24 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەپێی دوایین ئاماریش نزیکە 35 بۆ 37 هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکان دەژین، نزیکەی 120 هەزار کەسیشن.

شەیری بکە لە: