هەڵوێستی ئیسرائیل دوای دیاریکردنی شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە

شەیری بکە لە:
هەڵوێستی ئیسرائیل دوای دیاریکردنی شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە

ئاڵای ئیسرائیل و یەحیا سینوار- وێنە؛ گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل دوای دانانی یەحیا سینوار وەک شوێنگرەوەی هەنیە بۆ پۆستی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، هەڵوێستی خۆی نیشاندا و دەڵێت، سینوار 'تیرۆرستێکی داوکراوە'.

 

وێنە گەورەکە: داوی ئەوەی لە تاران ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس کوژرا، ئەمشەو شوێنگرەوەکەی دیاری کرا و ئیسڕائیلیش بە تیرۆریستێکی داواکراو ناوی دەهێنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سینوار یەکێکە لەو سەرکردە دیارانەی حەماس کە ئیسرائیل چەندین ساڵە بە دوایدا دەگەڕێت و بڕی 400 هەزار دۆلاری وەک پاداشتی ئاشكراکردنی شوێنەکەی داناوە.

لەلایەکی دیکەوە: لەگەڵ بە تیرۆریست ناساندنی سینوار، ئیسرائیل جەختیش دەکاتەوە: "لە شەڕی غەززە بەردەوام دەبین تا ئەوکاتەی بارمتەکان ئازاد دەکرێن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: