
پارێزگای سلێمانی- وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بنكەی ژینگەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی چەند هەلێکی کار بە شێوەی گرێبەست ڕادەگەیێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "لە دوای كردنەوەی بنكەی ژینگەی بازیان لەسەر فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، پێویستییمان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە و بەشێوەی گرێبەست دایاندەمەزرێنین".
پسپۆڕییەكان بریتین لە؛
- دوو هەڵگری بروانامەی زانستیی ژینگەیی یان ئەندازیاری ژینگەیی
- یەک ئەندازیاری میكانیك
- یەک ئەندازیاری باخداری
- یەک پسپۆڕی كارگێڕی
مەرجەکانی دامەزراندن بریتین لە؛
- پێویستە دانیشتووی قەزای بازیان و شارۆچكەكانی سەر بەقەزاكە بێت
- هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت
- ئارەزووی كاركردن و خزمەتكردنی ژینگەی هەبێت
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی دەشڵێت: "ئارەزوومەندان دەتوانن سیڤییەکانیان پێشکەشی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی بکەن و 13ـی ئەم مانگەش دوا دەرفەت دەبێت بۆ وەرگرتنی سیڤییەكان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکییەکانی لە غەززە کەمدەکاتەوە
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگایەکی عێراق لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا پێنج کەس دەکوژرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژانی داهاتوو پارتی و یەكێتی جارێكی دیكە لە ئاستی باڵا كۆدەبنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆسیال دیموکرات: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە