پەرلەمانتارێکی عێراق: هەموارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتی بە قازانجی گەندەڵکارانە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێکی عێراق: هەموارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتی بە قازانجی گەندەڵکارانە

دیمەنی دەرەوەی بینای پەرلەمانی عێراق. وێنە سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیێنێت, دیارترین بڕگه‌ی ناو یاسای لێبووردنی گشتیی کە بڕیارە هەموار بکرێتەوە, بەجۆرێکە هەموارکردنەوەی به‌ قازانجی تیرۆرستان و گه‌نده‌ڵكاران ده‌شكێته‌وه‌.

 

وێنه‌ گه‌وره‌كه‌: هه‌مواری یاسای لێبووردنی گشتیی مافی پێداچونه‌وه‌ و دووبارە دادگه‌ییکردنەوە دەداتە  ئه‌و زیندانیانه‌ی بەڵگەی سەلماندنی بێتاوانیی پێشکەشی دادگە دەکەن, ئەمەش دیارترین برگه‌ی ناو هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتیه‌ کە مشتومڕێکی زۆری لەسەرە.

 

لێدوانی فه‌رمی: موختار موسه‌وی، په‌رله‌مانتاری عێراق ڕایگه‌یاند: ناڕوونی لە لێکدانەوەی هەندێک بڕگەی یاساکەدا هەیە، بەتایبەتی ئه‌و برگانه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌مادده‌ی چواری تیرۆره‌وه‌ , ترسیش لەوە هەیە یاساكه‌ ئاسانكاریی بۆ ئازادكردنی هه‌ندێك تێرورست یان گەندەڵکار لە زیندانەکاندا بكات.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌: ئەحمەد تایی، چالاکوانی مافی مرۆڤ دەڵێت: یاساکە ئازادکردنی زیندانیان ناگرێتەوە، بەڵکو پێداچونه‌وه‌ بەو پرۆسەی دادگەییکردنانەدا ده‌كات كه‌ لەژێر ئەشکەنجە یان به‌هۆی زانیاریی هه‌ڵه‌وه‌ وتە لە کەسی "تۆمەتبار" وەرگیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ