بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی سێ دەفتەر دۆلاری گەنجێک دەبات

شەیری بکە لە:
بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی سێ دەفتەر دۆلاری گەنجێک دەبات

ئاڤا نیوز

 

لە هەولێر گەنجێک لەلایەن ئەکاونتێکی تیکتۆکەوە بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ دەنێردرێ و پاش بەکارهێنانی بە مەبەستی قازانجکردن، ئیفڵاس دەکات و سێ دەفتەر دۆلاری دەڕوات.

 

وێنە گەورەکە: ئەکاونتە ساختەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕوو لە زیادبوونن و کار لەسەر هەڵخەڵەتاندنی هاونیشتمانیان دەکەن و داوای گرتنەبەری ڕێکاری تووندتریان لە بەرامبەر دەکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە کاتی ڕاستەوخۆیەکی ڕزگار کۆچەردا هاونیشتمانییەک دێتە بەردەم کامێرا و دەڵێت: ئەکاونتێکی تیکتۆک بەرنامەیەکی پێناساندم و بەکارمهێنا و چەندین جار قازانج داراییم کرد، بەڵام فێڵی لێکردم و ئیفڵاسی بە من و چەندین کەسی دیکە کردووە.

 

زیانە سەرەکییەکان: ئەو کەسە گوتیشی، لە ماوەی یەک کاتژمێردا نزیکەی سێ دەفتەر دۆلاری لێ بردم و دواتر ئەکاونتەکە داخرا و بلۆکی کردم و ماڵی وێرانکردم و تووشی کێشەی کردووم.

 

شەیری بکە لە: