سەعدی پیرە: دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورەی دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەریان لەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەڵام هەر دەبێ هەڵبژاردن بکرێت.

 

وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی خولی  شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 20-10ـی ئەمساڵ دیاری کراوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش لە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە.

 

لێدوانی فەرمی: سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن ڕەنگە زیانی گەورە لە ئەزمونی خۆمان بدەین.

شەیری بکە لە: