درەختەکان لە ڕێگەی کوارگەکانەوە ماددە خۆراکیەکانیان بۆ دەگوزرێتەوە

شەیری بکە لە:
درەختەکان لە ڕێگەی کوارگەکانەوە ماددە خۆراکیەکانیان بۆ دەگوزرێتەوە

وێنەی کوارگ

ئاڤا نیوز  


کوارگەکان ماددە خۆراکییەکان لە ناو دارستانەکان، لە دەرەختێکەوە دەگوازنەوە بۆ درەختێکی دیکە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەگی درەختەکان لە ژێر زەویدا لەگەڵ ڕەگی کوارگەکان تێکەڵ بوون،  کوارگەکان لەو ڕێگەیەوە ماددەی خۆراکیەکان، ئاو، نایترۆجین، کاربۆن و کانزاکانی دیکە لە درەختێکەوە بۆ درەختێکی دیکە دەگوازنەوە کە پێویستیان پێیەتی و پەیوەندییەک لە نێوانیان دروستدەکەن.


بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەک لە زانکۆی ڕیدینگ لە ئینگلتەرا كراوە، ئاماژە بەوە دەکات لە دارستانەکان بە درەختە گەورە و کۆنەکان دەگوترێت دایک.


زانیاریی زیاتر: ئەو درەختانەی تیشکی خۆریان بەرناکەوێت لە ڕێگەی کوارگەکانەوە داوای هاوکاری لە درەختی دایک دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: