ئیسرائیل هێرشی پێشوەختە بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هێرشی پێشوەختە بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکات

ئاڵای ئێران و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


ئیسرائیل پلان بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی ئێران دادەنێت، لەكاتێكدا ئێران بەڵێنی داوە لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە ئیسرائیل سزا بدات. 


وێنە گەورەکە: بەرپرسانی ئیسرائیل سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ئەگەری هێرشی ئێران، بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل ئەگەر "بەڵگەی تەواو"یان دەست بکەوێت کە ئێران هێرش ئەنجام دەدات، ئەوا ئیسرائیل هێرشی پێشوەختە دەکاتە سەر ئێران و ئەمەش بە مەبەستی بەرگرتنە لە ئێران لە ئەنجامدانی هێرشەکەی.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم بیرۆکەیە دوای کۆبوونەوی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە گەڵاڵە بووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوارشەممەی ڕابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس كوژرا، ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لە ئیسرائیل دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: