سوودانی وەزیری پلاندان بۆ یەکلاییکردنەوەی پارێزگاری کەرکووک ڕادەسپێرێت

شەیری بکە لە:
سوودانی وەزیری پلاندان بۆ یەکلاییکردنەوەی پارێزگاری کەرکووک ڕادەسپێرێت

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


بەشێکی لایەنەکانی کەرکووک دەڕۆنە بەغدا و لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاووتوێی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک دەکەن.


وێنە گەورەکە: پێنج ڕۆژ پێش کۆتایی هاتنی وادەی یاسایی  بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگار، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغدا؛ وەزیری پلاندان بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە عەربییەکان لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.


لێدوانی فەرمی: عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم بە ئاڤا نیوزی گوت: "محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق نوێنەری بەشێکی لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا کۆدەکاتەوە ئامانج لێی یەکخستنی بۆچوونەکانە."


زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی عەرەبە لە کەرکووک کە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، هاوکات نوێنەری پارتی لە کۆبوونەوەکە ئامادە نابێت، تاوەکو ئێستاش ڕوون نوێنەری یەکێتیی دەچێتە نێو کۆبوونەوەکە یاخود نا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەر تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە 11-08-2024 لایەنەكان لەسەر پۆستەكان ڕێكنەكەون، بەپێی یاسا ئەنجوومەنی پارێزگا شەرعیەتی نامێنێت و بۆشایی یاسایی دروست دەبێت. سەرۆكوەزیرانی عێراق خۆی پارێزگارێك بۆ كەركووك دادەنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: