ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق زانیاریی لەبارەی بە ئامانجگرتنی عەین ئەسەد بڵاودەكاتەوە

شەیری بکە لە:
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق زانیاریی لەبارەی بە ئامانجگرتنی عەین ئەسەد بڵاودەكاتەوە

بنکەی عەین ئەسەد - وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرای كرد، شەوی ڕابردوو دوو مووشەک ئاڕاستەی بنكەی عەین ئەسەد كراوە كە ڕاوێژكارانی هاوپەیمانانی تێدایە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە سەرەداوی گرنگ لەبارەی بكەرانی ڕووداوەكە و ئەوانەی کەمتەرخەم بوون لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 5-8-2024، بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و بەهۆیەوە پێنج سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند: پابەندبوونمان بە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دووپاتدەکەینەوە و بە تووندی هەر دەستدرێژییەک لە ناوخۆ یان دەرەوەی عێراق بۆ سەر خاک و بەرژەوەندی و ئامانجەکانی عێراق ڕەتدەکەینەوە، جا هەر لایەنێک ئەو دەستدرێژییە بکات.

 

زانیاریی زیاتر: هەموو ئەو کار و کردەوە بێباکانە ڕەتدەکەینەوە کە بنکەکانی عێراق و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و شوێنی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەنە ئامانج و هەر کارێک کە گرژی لە ناوچەکەدا دروست بکات و عێراق بخاتە ناو دۆخ و کاردانەوەی مەترسیدارەوە، یان زیان بە بەرژەوەندییە جیاوازەکانی وڵات بگەیەنێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لایەنە و پێکهاتە تایبەتمەندەکان لەناو هێزە ئەمنییەکانمان لە ڕێگەی کاری هەواڵگری و ئەمنییەوە زانیاری گرنگیان لەسەر ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەستکەوتووە و لە ئێستادا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت بۆ دادگاییکردنیان، هاوکات لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی کەرتەکەش دەکەین کە کەمترخەمییان نواندووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ