هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و بەربژێران دەکرێت

شەیری بکە لە:
هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و بەربژێران دەکرێت

لۆگۆی کۆمیسیۆن و بینای پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز


ناوی لیست، ھاوپەیمانی و بەربژێر لە وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکییە لە ماوەی سێ ڕۆژدا ڕەوانەی کۆمیسیۆن دەکرێنەوە، دواتر تیر و پشك بۆ ئەو بەربژێر و لیستانە دەكرێت كە پێشتر تۆمار نەكرابوون.


وێنە گەورەکە: هەزار و 197 بەربژێری پەرلەمانی کوردستان لە چوار بازنە وردبینی لە ناو و زانیاریی بەربژێر، لیست و هاوپەیمانی بە دوو قۆناغدا تێپەڕدەبێت، قۆناغی یەکەم لەلایەن کۆمیسیۆن و قۆناغی دووەم دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆ وردبینییەکە دەکەن.


لێدوانی فەرمی: د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای گەڕانەوەی ناوەکان پڕۆسەی تیر و پشک بۆ ئەو بەربژێر و لیستانە دەکرێت کە پێشووتر تۆمارنەکرابوون و ژمارەیان پێدەدرێت".


زانیاریی زیاتر:" سێ ڕۆژ وەک وادەی تەواوبوونی وردبینی لە دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆ ماوە، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و بەربژێرەکان دەکرێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو بەربژێر لە قۆناغی یەکەمی وردبینی لایەن لقی دهۆکی کۆمیسیۆن بەهۆی کارتی نیشتمانییان دوورخراونەتەوە، تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو بەربژێرانەی لە قۆناغی دووەم دووردەخرێنەوە ڕانەگەیێنراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: