قازانجی ئارامكۆ %3.4 دابەزیوە

شەیری بکە لە:
قازانجی ئارامكۆ %3.4 دابەزیوە

کۆمپانیای ئارامکۆ- وێنە: میدیای سعوودیە

ئاڤا نیوز


قازانجی کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 3% دابەزیوە، بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنان لە نەوتدا كەمیكردووە.


وێنە گەورەكە: سعوودیە گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، ئێستا نزیکەی نۆ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت، لە مانگی حوزەیراندا بڕی 8.8ملیار نەوتی بەرهەمهێناوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:كۆمپانیای ئارامکۆی  نەوتی سعوودیە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا داهاتی پاکی كۆمپانیاكە 29.07 ملیار دۆلار بووە، ئەمەش بە بەراورد بە چارەكی سێیەمی ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا  كەمی كردووە.


زانیاریی زیاتر: بە گوتەی كۆمپانیاكە "بەهۆی دابەزینی ڕێژەی نەوتی خاو لە جیهاندا كۆمپانیاكەمان %3.4 دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی كەمبوونەوەی فرۆشتنی نەوتی خاوەوەیە لە پاڵاوگەكانی".
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: